بزانه‌ هۆشیار عه‌بدولڵا شه‌وانه‌ خه‌ریكی چیه‌

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌یچه‌ك له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ناوی كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی كوردستان كرانه‌وه‌، به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ لێدوانی داوه‌، بۆچوون خراوه‌ته‌ روو، باڵه‌ جیاوازه‌كانی ناو گۆڕان له‌رێگای په‌یچه‌كانیانه‌وه‌، په‌رده‌ له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ دواین، زانیار كه‌ له‌سه‌ر هۆشیار عه‌بدولڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ر لیستی گۆڕان، ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی مووچه‌خۆر كه‌ له‌لایان هۆشیار عه‌بدولڵاوه‌ مووچه‌یان پێده‌درێت، په‌یچ و ئه‌كاونت به‌ناوی خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی ئاگادار له‌ باڵه‌ جیاوازه‌كانی ناو گۆڕان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” كه‌ هۆشیار عه‌بدولڵا كه‌ خاوه‌نی چه‌ند په‌یچێكه‌ به‌ناوی سه‌ركرده‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان كردوویته‌وه‌، له‌ئێستادا بۆ ته‌شیر و جنێودان، هێرشی سه‌ر باڵه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و پارتی و یه‌كگرتوو، به‌كاریان ده‌هێنێت، ئه‌و په‌یچانه‌ له‌رێگای چه‌ند گه‌نجێك به‌رێوه‌ ده‌بات و شه‌وانه‌ش له‌په‌یوه‌ندیه‌ بۆ ئاراسته‌ كردینیان، هه‌روه‌ها ده‌لێـ” هۆشیار عه‌بدوڵڵا به‌ناوی( محه‌مه‌دی حاجی محموود) ماوه‌یه‌ك په‌یچێكه‌ی دانا، له‌ژێر ناوی ئه‌و په‌یچه‌وه‌ هه‌وڵی ناشرین كردنی كاكه‌ حه‌مه‌ی ده‌دا”.

هه‌ر له‌سه‌ر په‌یچه‌كانی كه‌ هۆشیار عه‌بدولڵا بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تیه‌كان و سه‌ركرده‌كان دروستی ده‌كات، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌لێـ”، ماوه‌یه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، به‌ناوی عادل موراد، په‌یچێكی دروست كرد، بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر پارتی و گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیه‌كانی نێوان لایانه‌كان تێكبدات، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، په‌یچێكی تری به‌ناوی به‌ناوی ئاڵا تاڵه‌بانی كردۆته‌وه‌، ده‌یه‌وێت، په‌یوه‌ندی نێوان یەکێتی و پارتی تێکبدات و گۆڕان لای خەڵک جوان بکات، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مانه‌ وایان ده‌زانی كه‌ ئه‌م په‌یچانه‌ له‌لایان پارتی كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌م په‌یچانه‌ له‌لایان هۆشیار عه‌بدولڵاوه‌ كراوه‌ته‌وه‌، بۆ ته‌شیر و جنێودان به‌خه‌ڵك و لایانه‌ سیاسیه‌كان، هه‌ر به‌گوێره‌ی بڵاو كراوه‌ی په‌یچه‌كانی سه‌ر به‌ باڵه‌ جیاوازه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ئێستاوه‌ په‌یچێك به‌ناوی بهمه‌ن كاك عه‌بدولڵا كادیری پێشكه‌وتووی پارتی كردۆته‌وه‌، بۆ لێدان له‌ پارتی و ناوبراو به‌كار ده‌هێنرێت”.

 

Back to top button