د.موکڕەم تاڵەبانی :ڕیفراندۆم پێویستی بە بڕیاری حکومەت و حزبیش ده‌كرێت نەک پەڕلەمان

خواكوڕك
د.موکەڕەم تاڵەبانی یاسا ناس و سیاسەتمەداری کورد لەمیانی دیدارێکدا بنەما یاساییەکانی ڕیفراندۆم شرۆڤە دەکات و دەڵێت ” ڕیفراندۆم لە ڕێگەی پەڕلەمانەوە بێت یانیش لە ڕێگەی گەلەوە بێت هەنگاوێکی هونەرییە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە ،سکۆتلەندا دووجار ڕیفراندۆم ئەنجامدا بۆ جیابونەوە لەبەریتانیا لەدەرەوەی پەڕلەمان و پەڕلەمانیش هیچ ڕۆڵێکی نەبوو لە ڕیفراندۆمی سکۆتلەندییەکان ، هەرچەندە ڕیفراندۆمیان ئەنجامدا وسەرنەکەوتن ، کە ئەمە بابەتێکی ترە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پێویستی بە بڕیارە نەک یاسا واتە حکومەت یان حزبێک کە خاوەنی حەسانەی گەل بێت ، زۆرینە ڕەزامەندبوون ئەتوانێت بڕیار بدات بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم” .
 
لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی پێیانوایە ڕیفراندۆم پێویستی بەیاسا هەیە لەپەڕلەمانی کوردستان وکاتی ڕیفراندۆم نییە و کاتی ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردییە د.موکەرەم تاڵەبانی گووتی ” نەخێر ڕیفراندۆم یاسای ناوێت ، تەنها پارتێکی سیاسی کە خاوەنی حەسانەی گەل و نوێنەرایەتی میللەت بکات لەپەڕلەمان بەبڕیارێک داوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بکات ، پێویستە حزبەکانی تریش پاڵپشت وپشتیوانی بکەن بۆ سەرخستنی پرۆژەکە ، چونکە پێشتر پارتە سیاسییەکان ڕێکەوتوون لەسەر دیباجەیەک بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ، بۆیە پێویست بەیاسا ناکات .
Back to top button