خامهنهیی تۆپبارانکردنی دیرەزوور عیبادەتە
خواكوڕك
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر ئاڕاستەکردنی چەند موشەکێک لە ئێرانەوە بۆ سوریا بە ئامانجی لێدانی بنکەکانی داعش،لە دیدارێکیدا لەگەڵ سەرکردەکانی حەرەس سەوری،خامنەیی ئەو هێرشە موشەکیانەی بە عیبادەتی پیرۆزی مانگی ڕەمەزان ناوبرد.
ئەوە لە کاتێکدا ژمارەیەک لەو موشەکانە بوونە هۆی کوشتنی دەیان هاوڵاتی سڤیل و لە بری داعش هاوڵاتیانی مەدەنی کردە ئامانج.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە ئێستادا داعش لە بری جەنگ لە دژی ڕژێمی سوریا سەرگەرمی جەنگە لە گەڵ ئۆپۆزیسۆنی ئەو وڵاتەو لەولاشەوە سوپای ئەسەد بە هەمان شێوەی داعش پەلاماری ئۆپۆزیسۆن دەدات.