كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر كوشتنی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێرێ فره‌وانتر ده‌بێت
خواكوڕك
وه‌زاره‌تی ئاوقاف و كاروباری ئاینی له‌سه‌ر كوشتنی مامۆستایی ئاینی له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه دا به‌تووندی ئیدارنه‌ی كوشتنی مامۆستایی ئاینی كردووه، وه‌ك له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا کوشتنی مامۆستا ئاینییەکەی قەڵادزێ بە هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی ناودەبات”.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوقاف دا هاتووه” مامۆستا حازم سدیق عەلی ناسراو به مامۆستا ئه‌حمه‌دی دێرێ پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی (الرحمن) دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له وتاری هه‌ینی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری قه‌ڵادزێ به‌ده‌ستێكی نادیار كوژراو هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینییه‌وه به توندی ئیدانه‌ی كوشتنی ده‌كه‌ین و “ئه‌و جۆره كرده‌وانە تێكده‌رانەیە ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وە”.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوقافیش هاتووه “لایه‌نی ئه‌منییەکانی سنووره‌كه و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووترین كات بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه تێكده‌رانه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن و به سزای یاساییان بگه‌ین”.