دوو گه‌نجی تر له‌ گه‌رمیان كوژران

خواكوڕك

رائید عەلی جەمال قەدوری گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند “شەوی رابردو بە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار کەسێک کوژراو چواری دیکە برینداربوو و هەروەها نیوەڕۆیی ئەمرۆش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێکی دیکە لەبریندارەکان گیانی لەدەستدا بەناوی (س.ع.ق) لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر دوێنێ شەو لە هەمان روداودا هاوڵاتیەکی بەناوی (ز.ع. ق.) لەدایکبووی ١٩٨٦ کوژرا،گوتەبیژەکەی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد “لەسەر سکاڵای کەسوکاری کوژاوەکان، تۆمەتباران کەژمارەیان هەشت کەسە دەستگیرکراون، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (٤٠٦) لەلای پۆلیس بەندکراون”.

Back to top button