یه‌كێتی زانایانی كوردستان ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌ به‌رپرسی كوشتنی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێرێ ده‌زانێت 

خواكوڕك 

یه‌كێتی زانایانی كوردستان له‌باره‌ی كوشتنی ( مه‌لا حازم صدیف عه‌لی كه‌ ناسراوه‌ به‌ مه‌ڵا ئه‌حمه‌د دێرێ) گوتارخوێنی مزگه‌وتی ره‌حمان له‌ قه‌لادزێ، دوای ته‌واو كردنی گوتاره‌كه‌ی له‌به‌رده‌می مزگه‌وت له‌لایان چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌، ده‌كوژرێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ده‌لێـ”به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ ده‌که‌ین، جا له‌ژێر هه‌ر ناوو بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، لێره‌وه‌ داوا له‌ دام ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین به‌ زووترین کات سه‌ره‌داوی رووداوه‌که‌ ئاشکرا بکه‌ن و، تاوانبار به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌نن،

یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی ده‌شلێـ”چونکه‌ ئه‌مه‌ وێڕای کوشتنی مرۆڤ، ده‌ستدرێژیکردنه‌ بۆ سه‌ر دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیش به‌و پێیه‌ی حکومه‌ت مزگه‌وت وه‌ك به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌کانی خۆی ده‌زانێت، له‌ هه‌مان کاتدا بێرێزییه‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و نوێژخوێنانی مزگه‌وت، دیاره‌ پێشتریش هه‌ر له‌و سنووره‌ مامۆستایه‌کی دیکه‌ رفێندراوه‌و تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنه‌. بۆیه‌ هه‌ر که‌م و کوڕی و خه‌مساردییه‌ك دام و ده‌زگاکانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

Back to top button