كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كوشتنی مەلا ئەحمەد دێرێ بێ ده‌نگه‌

خواكوڕك 

ئه‌مرۆ كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رۆ، پاش ته‌واو بوونی گوتاری هه‌ینی پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وتی ره‌حمان، له‌ قه‌لادزێ له‌لایان چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌كوژرێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێنا و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانی كوردستان، به‌یاننامه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی بێ ده‌نگه‌، كه‌ مەلا ئەحمەد دێرێ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو”.

پێشتر یه‌كێتی زانایانی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایانگه‌یاند، داوا له‌ دام ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ین به‌ زووترین کات سه‌ره‌داوی رووداوه‌که‌ ئاشکرا بکه‌ن و، تاوانبار به‌ سزای یاسایی بگه‌یه‌نن، چونکه‌ ئه‌مه‌ وێڕای کوشتنی مرۆڤ، ده‌ستدرێژیکردنه‌ بۆ سه‌ر دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیش به‌و پێیه‌ی حکومه‌ت مزگه‌وت وه‌ك به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌کانی خۆی ده‌زانێت، له‌ هه‌مان کاتدا بێرێزییه‌ به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و نوێژخوێنانی مزگه‌وت، دیاره‌ پێشتریش هه‌ر له‌و سنووره‌ مامۆستایه‌کی دیکه‌ رفێندراوه‌و تا ئێستاش بێ سه‌رو شوێنه‌. بۆیه‌ هه‌ر که‌م و کوڕی و خه‌مساردییه‌ك دام و ده‌زگاکانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه‌، تاوه‌كو ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ مه‌لا ئه‌حمه‌د دێرێ ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌یه‌، بێ ده‌نگه‌ له‌ ئاستی كوشتنی ئه‌و مامۆستایه‌ ئاینیه‌”.

Back to top button