ئه‌مریكا كونسوڵی هه‌ولێر فره‌وان ده‌كات و بیناكه‌ی بزانه‌ چۆن دروست ده‌كات

خواكوڕك 

باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ شاری هه‌ولێر گه‌وره‌ ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش  روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر فره‌وان كردنی كونسوڵی هه‌ولێر ده‌دات”.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌لێـ”وەزارەتی دەرەوە بەڵێندەرایەتی دروستکردنی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکای لە هەولێر بە کۆمپانیای “بی ئێڵ هاربەرت ئینتەرناشناڵ” داوە، ئەندازیاری بیناسازیی پرۆژەکەش “ئی وای پی” نیویۆرک دەبێت، هه‌وره‌ها ئاماژە بەوە دەکات، کونسوڵخانەکە لە چەندین بەش پێکدێت، لەوانەش باڵەخانەی ئەرکە دیپلۆماسییەکان، شوێنی مانەوەی مارێنزەکان، شوێنی مانەوەی دیپلۆماتکارەکان و پێداویستیەکانیان.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ لە ساڵی 1999ەوە، نووسینگەی دروستکردنی باڵەخانەکانی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 137 باڵەخانەی دیپلۆماسی تەواوکردووە، 48 پرۆژەی دیکەش دیزاینیان بۆ کراوە یان ئێستا دروست دەکرێن، هه‌وره‌ها ئەمریکا لە ساڵی 2011دا کونسوڵخانەی گشتی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردەوە.

Back to top button