سەرۆکی هێزەکانی بەسیج هۆشیاری بەڕوحانی دەدات

خواكوڕك
دوای ئەوەی چەندین جار حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەخنەی لە دەستوەردانی سوپا گرت لە کاروبارەکانی حکومەت و تۆمەتباری کردن بە کۆنترۆڵکردنی، جومگە ئابوریەکانی وڵات،لەبەرامبەردا سەرکردە سەربازیەکانی ئێران وەڵامی توندی ڕۆحانیان دایەوە.
 
لەو چوارچێوەیەدا غوڵام حسن بەرپرسی گشتی هێزەکانی بەسیج بە توندی ڕەخنەی لە ڕۆحانی فگرت و هۆشیاریدا لە بەردەوامیدان بەو وتانە ئەوەی خستە ڕوو ئەو وتانە (تاوانێکن کە لێخۆشبونیان نیە).
 
هاوکات ئەو سەرکردە سەربازیە دەڵێت لە کاتێکدا ئەمریکا لە دەرەوە دەیەوێت لاوازمان بکات لە ناوخۆشدا دەنگانێک هەن لەگەڵ دوژمنەکان هاوئاوازن.
Back to top button