به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ چوار فراكسیۆنه‌كه‌

خواكوڕك 

ئه‌مرۆ كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رۆ، مەلا ئەحمەد دێرێ سه‌رۆكی لقی یه‌كی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ قه‌لادزێ له‌لایان چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌، ده‌كوژرێت، به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، تاوه‌كو ئێستا بكوژانی (مەلا ئەحمەد دێرێ) نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ئاوقاف و یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌ی تووندیان له‌دژی ئه‌و كاری ده‌ركرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چوار فراكسیۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه‌ به‌رده‌وام به‌یاننامه‌یان هه‌یه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كان بێ ده‌نگن”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا كۆژرانی مه‌لا ئه‌حمه‌د دێرێ به‌ پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێت له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی دا ده‌لێـ”كوشتن و ده‌ستبردن بۆ مامۆستایانی ئاینی به‌هه‌ر ناونیشانێك بێت كارێكی قێزه‌ونه‌و هه‌وڵێكه‌ بۆ تێكشكاندنی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه‌ش له‌لایان چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی بابه‌تی كوشتنی مه‌لا ئاینیه‌كه‌ی خۆیان، به‌ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه‌ ده‌كات، 

پێشتر له‌سه‌ر هه‌ر رووداوێك له‌ شاری هه‌ولێر و دهۆك له‌هه‌موو قه‌زاو ناحیه‌كانی ئه‌م دوو پارێزگاییه‌، چوار فراكسیۆنی( یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌رده‌كرد و  تاوانه‌كه‌یان به‌ رووداوێكی سیاسی ده‌دا له‌قه‌ڵم، بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ بریاری  دادگا و یاسا و به‌ڵام له‌م دۆسیه‌یه‌دا بێده‌نگن”.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك توانج و گاڵته‌ كردنێك به‌و چوار فراكسیۆنه‌، به‌شداربوانی تۆڕی فه‌یسبووك، به‌ناوی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌چوارفراكسیۆنه‌كه‌، باس له‌ بێده‌نگی ئه‌و چوار فراكسیۆنه‌ ده‌كه‌ن، له‌مه‌ر رووداوه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌لێن ئه‌م چوار فراكسیۆنه‌ خه‌ڵكی سلێمانیان پێ مرۆڤ نیه‌، له‌هیچ رووداوێك هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر تاوانه‌كان و كرده‌وه‌ی كوشتن، نیه‌”.

Back to top button