باڵی هێرۆخان هه‌ره‌شه ده‌كات
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی له باڵی زۆرینه‌ی یه‌كێتی كه له‌لایان هێرۆخانی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ده‌لێـ” ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شداری كۆمیته‌ی ریفراندۆم بێت، به‌س نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات، نوێنه‌ری یه‌كێتی نیه”.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌ر به باڵی زۆرینه، له‌لێدوانێكی دا بۆ میدیای نزیك له گۆڕان، رایگه‌یاندووه، كه هیچ كه‌سێك بۆ كۆمیته‌ی ریفراندۆم نانێرن، ئه‌وه‌شی به‌شداری كۆمیته‌كه ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی خۆی ده‌كات، نه‌ك هی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، و ده‌لێت تا په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، هیچ نوێنه‌رێك بۆ كۆمیته‌ی ریفراندۆم نانێرن، ده‌لێت ده‌بێت بابه‌تی ریفراندۆمیش به یاسا بكرێت له‌په‌رله‌ماندا”.
هه‌روه‌ها عه‌بدولڵا كه سه‌ر به باڵی هاوسه‌ری تاڵه‌بانیه، ده‌لێت “هەر بڕیارێک لەو بارەیەوە بدرێت وەک یەکێتى پابەند نابین پێیەوە بۆیه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی بچێته كۆمیته‌كه‌وه”.
شایانی باسه پێشتر یه‌كێتی له‌رێگای كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی و مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌شداری كرد له دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم له 25ی 9ی 2017 كه بریار درا چه‌ندین كۆمیته دروست بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌كوردستاندا، به‌ڵام پاش گه‌رانه‌وه بۆ سلێمانی یه‌كێتی بۆچوونی گۆڕا و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ئه‌و كه‌سانه له‌ناو یه‌كێتی كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی 7ی 6ی 2017 كرد بۆ دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه ته‌نها هێرۆخان نه‌بێت، هه‌ر كه ئه‌و بریار بدات، هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌رامبه‌ری بوه‌ستێته‌وه، كه‌سی تر له‌ناو یه‌كێتی بریاری جێبه‌جێ نابێت”.