نەتەوە یەكگرتووەكان رەتیدەكاتەوە دژی ریفراندۆمی كوردستان بێت
خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم لە ئێستادا لە نێو هۆلەكانی نەتەوە یەكرگتووەكان و كۆشكی سەرۆكایەتی ولاتانی جیهان قسەو باسی لە بارەیەوە دەكرێت, گوتە بێژی نەتەوە یەكگرتووەكان رەتی دەكاتەوە دژی ریفراندۆم بن لە هەرێمی كوردستان.
ستیڤان دوژاریك، گوتەبێژی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەیەكر رۆژنامەوانی رایگەیاند نەتەوە یەكگرتووەكان دژ بە مافی هیچ نەتەوەیەك ناوەستێتەوە رەتی كردەوە كە دژی ریفراندۆم بێت لە هەرێمی كوردستان” وتەكانی گوتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان دوای دوو هەفتە لە راگەیێندراوێكی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان دێت لە عێراق كە رایگەیاند بەهیچ شێوەیەك ئامادەنین هاوكاربن لە پرۆسەی ریفراندۆمی باشووری كوردستان.
گوتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان گوتیش:” هەڵوێستی نەتەوە یەكگرتووەكان بریتییە لە پێوسیتی بوونی دیالۆگ لەنێوان هەولێر و بەغدا كە چەندینجار روونمانكردووەتەوە.