ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ سه‌ر پرسی ریفراندۆم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

خواكوڕك

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نوینه‌ری لایه‌نه‌كان بۆ پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و دواین گۆرانكاری و كار و به‌رنامه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8/7/2017 به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) نوێنه‌ری لایه‌نه‌كانه‌ بۆ پرسی ریفراندۆم كۆدبنه‌وه‌ و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بن جگه‌ له‌ نوێنه‌ری گۆڕان و كۆمه‌ڵ نه‌بێت كه‌ تا ئێستا نوێنه‌ری خۆیان دیارینه‌كردووه‌ بۆ ئه‌م پرسه‌ گرنگه‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردنه‌” ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ رۆژی 7/6/2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان جگه‌ له‌ گۆران و كۆمه‌ڵ، به‌ سه‌رپه‌رشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا كه‌ له‌ رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌ریمی كوردستان بكرێت به‌ ناوچه‌ ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یئ یداره‌ی هه‌ریمی كوردستانیشه‌وه‌.

Back to top button