فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ی بۆردوومانكرد له شنگال

خواكوڕك
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به فرۆكه‌ی جه‌نگی سنوری شنگال و ده‌ووروبه‌ری و باكووری سوریایی تۆپباران كرد.
دوێنێ شه‌و هه‌ینی/ شه‌ممه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردوومانی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان كرد له سنوری شنگال و ده‌ووروبه‌ری و باكووری سوریا، بۆردومانه‌كه‌ش تا 45 خوله‌ك به‌رده‌وامی هه‌بووه، به‌ڵام بۆردمان دوور بووه له سنوری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بیت” تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نیه سه‌باره‌ت به زه‌ره‌رو زیانه‌كان، ئه‌گه‌ر دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌یه.