كاتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان ئاشكرا بوو

خواكوڕك
هیڤیدار ئەحمەد پەیامنێری رووداو لە پۆستێكی دا لەژێر ناونیشانی زانیاری نەگوترا و نەبیستراو لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك باس لە چرپاندنی زانیاریەك دەكات لەزاری دبلۆماتكارێكی ئێرانی دەكات و دەلێت دبلۆماتکارێکی زۆر گەورەی ئێران خۆی نزیکی منیکرد و دەمی خۆی گەیاندە نزیک گوێم و بەدەنگێکی نزم گوتی، کۆماری ئیسلامی ئێران سێ ساڵ و 7 مانگە داوا لە ئاغای بارزانی دەکات سەردانی تاران بکات و رەهبەر ببینێ (نەک بەرپرسە ئاست نزمەکان!). بەڵام ناڕوات و کێشەی گەورەی ئێرانیش بەڕاستی بارزانییە!.
 
هەروەها هڤیدار ئەحمەد دەشنووسێت ئێران سێ جار بە داوەتی رەسمی سەردانی پیرمامیکردووە بۆ ئەوەی وەک ئیرانییەکان دەڵێن (ئاغای بارزانی) سەردانی تاران بکات. بەڵام بارزانی هەر نەڕۆیشتووە دەشلێت، بارزانی گوتوویەتی: سەردانی ئێران بکەم، دەبێ لە قوم بڵێم بەڵێ بۆ یەکپارچەی عێراق، نەخێر بۆ دەوڵەتی کوردی و دژی ریفراندۆم، نەوتی کوردستان بە سەربەخۆی نافرۆشین، دەبێ حیزبە کوردستانیەکانی رۆژهەڵات سەرزەنشت بکەین.
دەبێ ….. بکەین، کە (بارزانی) نایکات. بۆیە جارێ سەردانەکە ناکات،
 
هەروەها هێڤیدار دەلێت، زانیاری تایبەتیش باسی ئەوە دەکەن، ئێران بە شاندی یەکێتی گوتووە کە بەرهەم ساڵح رۆیشتبوو بۆ تاران، ئێران بە روون و ئاشکرا گوتی نابێ ریفراندۆم و پرسی دەوڵەت سەربگرێ و دەبێ کورد بگەڕێنەوە بۆ باوەشی بەغدا. بەغدا دوای تاران مەرجەعی دووەمی کورد بێ! دەشپرسێت ئایا چ کوردێک بەم داوایەی ئێران رازی دەبێ؟
 
هەروەها دەشنوسێت کەسێکی زۆر زۆر نزیکی بارزانی بەمنی گوت “جەنابی سەرۆک بڕیاری کۆتایی خۆی داوەو لە مانگی 11ی ئەمساڵ 2016 ئیعلانی دەوڵەت دەکات، ئینجا کێ لە دژی ئەو هەنگاوە بوەستێ کەیفی خۆیەتی”.
Back to top button