سهوزهی كاهوو باشترین جۆری سەوزەیه و ئهم سودانهی ههیه بۆ مرۆڤ
خواكوڕك
گەڵای كاهو (خاص) پرە لە ڤیتامینەكانی (A.B.C.D) توێژەرەوەكانیش ئەوەیان دەرخستوە كە كاهوو هەندێك لە ماددەی رۆن و پرۆتینی تێدایە, و جگە لەوەیش زۆر دەوڵەمەندە بە ئاسن, فسفۆر, یۆد, كلۆر, زرنیخ, كۆباڵت, كارۆتین, تۆتیا, مەنگنیزیۆم, كلۆرەوات, چەند ماددەیەكی دیكەیش.
بە هۆی ئەوەی كاهوو بە رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین (D) و خۆی تێدایە كاریگەریەكی بەسەر ئەو هۆرمۆنانەدا هەیە كە تایبەتن بە سێكس و رێژەكانیان رێك دەخات، پزیشكەكانی بواری خۆراك ئەوەشیان روونكردۆتەوە سەوزەی كاهوو ماددەیەكی دیكەی گرنگی تێدایە ئەویش (لاكسۆكاریۆم) ە كە مێشك هێور دەكاتەوەو هیچ زیانێكی نی یە, وەك ماددە هۆشبەرەكان ئەو دەرمانانەی بۆ خەو بەكاردێن
كاهوو وەك چارەسەرێك بۆ ئەو كەسانە بەكار دەهێنرێت, كە قەبز بوونە چونكە ریشاڵی سیلیلۆزی تێدایە, و یارمەتی كۆئەندامی هەرس دەدات بەرێك و پێكی بروات هەروەها كاهوو بۆ ئەو كەسانەش باشە كە رمڵیان هەیە.