ئه‌ناناس ڕێژه‌ی کۆلسترۆڵ له‌خوێن که‌مده‌کاته‌وه‌

خواكوڕك

توێژینەوەییەکی نوێی پزیشکی ئەوەی دەرخست کە ئەناناس سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی کۆلسترۆل لە خوێن بەپێی گوتەی پزیشکەکان بە هۆی بوونی جەند مادەیەکی سود بەخش لە ئەناناس ئەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی زۆری کۆلسترۆل لە خوێن.


پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەدا کە مادەی ” بروميلين ” لە ئەناناس کە وەک ئەزیمێکی سود بەخش وایە کاریگەری دەبێت بۆ سەر کەم کردنەوەی کۆلسترۆل لە خوێن جگە لەمەش دەولەمەندە بە ڤیتامین ” سی
هەروەها لەلایەکی تر ئاماژەیان بەوەدا کە ئەناناس ئەبێتە هۆی یارمەتی دەر بۆ گەدە بۆ ئەوەی خۆراک بە ئاسانی هەرس بکات و ئارەزووی خواردن لای مرۆڤ جزیاد دەکات هەروەها ئەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی ترشی ” هيدروكلوريك ” لە گەدە .

Back to top button