پێش كڕينى هه‌ر مۆبايلێكى ده‌ستى دوو ئه‌م سێ كۆده‌ لێبده‌ و هه‌موو زانیارییه‌ك به‌ده‌ست بهێنه‌

خواكوڕك

له‌ ئێستادا بازاڕی ده‌ستی دوو بۆ فرۆشتنی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌تایبه‌تی مۆبایل، بازاڕیكی گه‌رمی هه‌یه‌، هه‌ڵكێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ زانيارييه‌كى له‌سه‌ر جۆرى مۆبايله‌كه‌ و باشى و خراپىييه‌كانى هه‌بێت دواى مامه‌ڵه‌كردن راسته‌وخۆ ده‌يكڕێت، هه‌ر بۆيه‌ چه‌ندين گرفتى جۆراو جۆر رووى تێ ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى درك به‌وه‌ى بكات مۆبايلێكى خراپى هه‌ڵبژاردووه‌ و چه‌ندين شكستى تێكه‌وتووه‌.

بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته‌ سێ كۆدى جياواز هه‌ن، كه‌ پێش كڕينى تاقى بكه‌يته‌وه‌ له‌سه‌ر مۆبايله‌كه‌، راسته‌وخۆ باشى و خراپى مۆبايله‌كه‌ت بۆ ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ پێویسته‌ ئه‌ندامی بده‌یت كه‌ بریتین له‌مانه‌:-

1-(#*#0*)دواى لێدانى ئه‌م كۆده‌، خشته‌يه‌كت ده‌داتێ، له‌سه‌ر ئه‌م خشته‌يه‌، به‌زمانى ئينگليزى ئاماژه‌ به‌ هه‌ريه‌ك له‌ ( ده‌نگ، ره‌نگ، شاشه‌، له‌مس و كامێرا..هتد) كراوه‌، په‌نجه‌ له‌سه‌ر هه‌ر يه‌كێك له‌م ئامرازانه‌ داگريت، بۆت تاقى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ حاڵێكى باش دايه‌ يان نا.

2- (*#*#4636#*#*) زانياريت له‌سه‌ر پاترى مۆبايله‌كه‌ پێ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى بزانى له‌ حاڵه‌تێكى باش دايه‌ ياخود خراپ، چونكه‌ هه‌ر كامێك له‌مانه‌ بێت، ده‌نوسرێت.

3-(*#*#3646633#*#*) ئه‌م كۆده‌شيان، زيانياريه‌كى گشتييت له‌سه‌ر به‌شه‌كانى ديكه‌ى مۆبايل پێ ده‌دات‌.

واباشتره‌ تۆ كۆدى يه‌كه‌م و دووه‌م پشت گوێ نه‌خه‌يت، چونكه‌ ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ى سه‌ره‌كين رۆژانه‌ كاريان له‌سه‌ر ده‌كه‌يت و تووشى گرفت ده‌بيت له‌گه‌ڵيان.

Back to top button