كچێكی 16 ساڵ و دوو منداڵی كوردی ئێزیدی له‌ ژێر ده‌ستی داعش رزگاركران

خواكوڕك

نووسینگه‌ی رزگاركراوانی كوردی ئێزدی سه‌ر به‌حومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، سێ هاووڵاتی تری ئێزیدییان رزگار كرد كه‌ سێ ساڵه‌ لای چه‌كدارانی داعش ماونه‌ته‌وه‌.

(حسێن قائیدی) به‌رپرسی نوسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئێزیدی رایگه‌یاندوه‌” دره‌نگانی شه‌وی رابردوو نوسینگه‌كه‌مان له‌ه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منی و په‌یوه‌ندیداره‌كانی دهۆك، توانیمان سی كه‌سی تر رزگار بكه‌ین له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، كه‌ پێكهاتبوون له‌ كچێكی 16 ساڵ و دوو منداڵی تری بچوك، كه‌ خه‌ڵكی گونده‌ی (وه‌ردییه‌ و خانه‌سۆرن).

قایدی زیاتر گوتویه‌تی” له‌ ئێستادا ژماره‌ی رزگاركراوان 3050 كه‌سن و نزیكه‌ی 3300 كه‌س له‌ ژێر ده‌ستی داعش ماون. ئیمه‌ش به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ رزگاركردنی ته‌واووی كوردانی ئێزیدی له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.

Back to top button