عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی: 100%100 له‌گه‌ڵ ریفراندۆمم ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی نه‌دات كوردێكی ره‌سه‌ن نیه‌

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی له‌ رۆژ 6/7/2017 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان جگه‌ له‌ گۆران و كۆمه‌ڵ، بڕیاردرا كه‌ رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بكرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی، ئه‌م پرسه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ دوای خۆی هێنا و خه‌ڵكی كوردستان پشتگیری له‌ ریفراندۆم ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌وه‌ (دكتۆر عه‌بدول له‌تیف سه‌له‌فی)  رێبەری رەوتی سەلەفی لە هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت””من ریفراندۆم وەکو خۆی سەیر دەکەم، نەوەک وەکو بازاڕێکی سیاسی کە لەئارادایە. ئەم پرسە کە دەکرێت، بۆ ئەوەی میللـەتی کورد سەربەخۆ بێت من 100% لەگەڵیدام.

رێبەری رەوتی سەلەفی لە هەرێمی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” هەر کەسێک حەز نەکات و هەوڵنەدات کورد سەربەخۆ بێت، دیارە کوردێکی رەسەن نییە.

Back to top button