نوسەرێکی ئەمریکی:با ئامادە بین بۆ ڕوخاندنی ئێران

خواكوڕك
 
لەوتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاو کراوەتەوە، ڕای تاکیە ئەندامی دیاری دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی سەربە ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا،داوای خۆ ئامادەکردن دەکات بۆ قۆناغی دوای گۆڕینی ڕژێمی ئێستای ئێران.
 
لە وتارەکەیدا ناوبراو تیشک دەخاتە سەر بوونی ململانێی توند لە نێوان ئاخوندەکانی قوم و پێی وایە ئێستا نەک تەنها خەڵکی ئێران بەڵکو ئاخوندەکانیش دەزانن گۆڕینی ڕژێمەکە حەتمیە، لەو ڕووەشەوە داوا لە ئەمریکا دەکات سود لە وادەی کۆتایی هاتنی تەمەنی خامنەیی و ململانێ ناوخۆییەکان وەربگرن چوونکە ئێستا خامنەی۷٨ ساڵ تەمەنی کردووەو کێشەش لەسەر جێنشین هەیە.
 
هاوکات نوسەرە ئەمڕیکیەکە پێی وایە ئێرانی ئێستا هاوشێوەی سۆڤیەتەو کۆتایی نزیکە بۆیە ئەرکی ئەمریکیەکانە خۆیان بۆ قۆناغی دوای ئەم ڕژێمە ئامادەبکەن و هاوکاری گروپە دیموکراسی خوازە ئۆپۆزسیۆنەکانیش لەو وڵاتە بکەن.
Back to top button