یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم كۆده‌بنه‌وه
خواكوڕك
وابڕیاره ئیواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌مه 8ى 7ى 2017 سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى یه‌كێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆببنه‌وه‌و گفتوگۆ له باره‌ى ڕێكه‌وتنى نێوانیان و پرسی ریفراندۆم بكه‌ن”.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیایه‌كان، ئه‌مرۆ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان، له سلێمانی كاتژمێر 5ی ئێواره كۆده‌بنه‌وه، بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان پرسی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆم ده‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌و هه‌واڵه پشت راست ده‌كاته‌وه”.
سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی سه‌رباری بابه‌تی ریفراندۆم و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، باس له رێكه‌وتنی نێوانیان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، له ئیداری ئه‌و ناوچانه”.