نه‌وه‌ی جۆرج واشنتن نامه‌یه‌ك بۆ گه‌لی كوردستان ده‌نێرێت و ده‌لێت مه‌ترسن

خواكوڕك 

مایك ئێڵستن” نه‌وه‌ى جۆرج واشنتن ” سه‌ركرده‌و ڕێبه‌رى سه‌ربه‌خۆى ئه‌مریكا پشتیوانى له‌ سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كات ده‌لێـ” ئیوه‌ى كورد مه‌ترسن له‌ داواكردنى مافه‌كانتان و ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ى كه‌ داواى ده‌كه‌ن

 
مایك ئێڵستن واشنتن سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى كۆمه‌ڵگاى گه‌نجانى فێرجینیایى شۆرشى ئه‌مریكایه‌ ، سه‌باره‌ت به‌ پرسى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌ڵێـ ” ئه‌ركى مرۆڤایه‌تییه‌ پاڵپشتى ئه‌و گه‌لانه‌ بكه‌ن كه‌ دژ به‌ تیرۆ جه‌نگاون”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”گرنگه‌ هه‌مووان دانن بنێین له‌ بڕیاردان له‌ ماف و چاره‌نووسى ئه‌و گه‌لانه‌ى كه‌ له‌ پێناو ئازادیدا ده‌جه‌نگن ، ئێوه‌ى كورد مه‌ترسن له‌ داواكردنى مافه‌كانتان و ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ى كه‌ داواى ده‌كه‌ن”.
Back to top button