سه‌ربه‌خۆى وپێكه‌وه ژیان خواستى سه‌رۆك بارزانى یه
دانا مه‌نمی
“على حه‌رب ” ده‌ڵێت ” كێشه‌ى بنه‌ڕه‌تى مرۆڤ به پله‌ى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆیدایه ، كه‌سێك نه‌توانێت خۆى بینا بكات و خۆى ئازاد بكات ، ناتوانێ له ئازادى كه‌سانى تردا یان له گۆڕینى واقیع و بیناكردنى كۆمه‌ڵگاكه‌یدا رۆڵى هه‌بێت و به‌شدار بێت “.
شوناس له پێشمانه‌وه‌یه له دوامانه‌وه نییه ، خه‌سڵه‌ت و ئه‌دگارێك نییه له ڕابردوو ، ئیمكانێكى كراوه‌یه له‌به‌رده‌م مرۆڤدا ، حزبه‌كان پێویسته ڕێز له خواست وشوناس و جیاوازییه‌كانى كۆمه‌ڵگا بگرن ، ته‌نانه‌ت له سیاسه‌تیشدا شتێك نییه پێى بوترێت تاكشوناسى ، به‌ڵكو سیاسه‌ت فره شوناس و ده‌وڵه‌مه‌نده به دیدى جیهانبینى پلۆرالیزم و ئۆپشنه‌كان كراوه‌ن له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه سیاسییه‌كاندا ، باوه‌ڕى به داهێنان و تێپه‌راندن و بیناكردن هه‌یه ، هه‌میشه شوناسى نه‌گۆڕ یان تاكشوناسى سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ ترس و تۆقاندن و توندوتیژى و ته‌نگه‌ژه‌ى سیاسى .
دیدگاى سه‌رۆك بارزانى دیدگایه‌كى پلۆرالیزم و هاوچه‌رخ و كرایه‌وه‌یه و باوه‌ڕى به داهێنان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یران و ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌كان هه‌یه ، ئه‌وه‌ى له ئێستادا سه‌رۆك بارزانى كارى بۆ ده‌كات دروستكردنى نه‌ته‌وه‌یه له ناو ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆدا له ڕووى سیاسییه‌وه ، سه‌رۆك بارزانى ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه‌یه‌ك بینا بنێت له نیشتیمانێكدا كه ماڵى هه‌موومان بێت ، ماڵێك ئه‌ندامه‌كانى هه‌ست به پاراستنى شكۆ‌و كه‌رامه‌ت و به‌ها ئینسانییه‌كانیان بكه‌ن ، ماڵێك ئه‌ندامه‌كانى ئه‌مسه‌رى به ئه‌وسه‌رى ماڵه‌كه‌وه گریبدات و بونه‌وه‌رێكى ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بن له ته‌عبیركردنى خودى خۆیان و له دیده سیاسییه‌كانیان ، سه‌رۆك بارزانى ده‌یه‌وێت میله‌ت له كۆت و به‌ندو ته‌وه‌جوهاتى سیاسى و له خێل و له حزب و له شارچێتى و وه‌هم و غورافاتى حزب رزگار بكات .
سه‌رۆك بارزانى ده‌یه‌وێت دوورییه‌كان بداته ده‌م یه‌ك و خه‌ون و خه‌یاڵه‌كان بكاته واقیع و پێكهاته جیاوازه‌كانى كوردستانیش یه‌كبخات و ده‌وڵه‌تى كوردستان بكاته ماڵێك بۆ هه‌مووان ، هه‌ربۆیه سه‌رۆك بارزانى هه‌میشه له هه‌وڵى سڕینه‌وه‌ى سنوره جوگرافى و سیاسى و خیڵه‌كى و كلتورییه‌كاندا بووه و له جیگه‌ى سنورى نه‌ته‌وه‌یه‌كى یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ بینا بنێت ،خه‌ونى سه‌ربه‌خۆى كوردستان هاوشان بووه به خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانى شۆرش و ڕاپه‌رینه‌كانى لانكه‌ى شێران له بارزان ،به‌مانایه‌كى تر له‌پاڵ ئه‌م خه‌ون و خه‌لیاو خواسته بۆ سه‌ربه‌خۆى كوردستان ، ترسیان له هێرش و په‌لاماردان و سه‌ركوتكردنى نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان و رژێمه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كان هه‌بووه ، له‌پاڵ خواستى به هاوڵاتیبوندا ترسیان له خواستى كۆیلایه‌تى و پاشكۆیه‌تى خێل و هۆزه‌كانى تریش به نه‌ناس و نه‌زانراوه‌وه هه‌بووه ، شان به شانى خه‌ونى سه‌ربه‌خۆى كوردستان و ترس له ڕژێمه خوێنمژه‌كان ترس له كه‌وتنه ناو پانتاى بێسه‌ره‌تاو بێكۆتایی ئاماده‌گى هه‌بووه .
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بێ ماڵ نه‌بێ جێگا ناتوانێت بژى ، له‌پاڵ خه‌ونى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ، مرۆڤ له خه‌ونى هه‌بوونى ماڵێكدایه ، هێزو حیكمه‌تى سه‌رۆك بارزانى له‌به‌رامبه‌ر هێزى دابڕان هێزى پێكه‌وه گریدان ، له‌به‌رامبه‌ر كلتورى شه‌ره‌نگێزى كلتورى پێكه‌وه ژیان ، له‌به‌رامبه‌ر خه‌ونى جیابونه‌وه خواستى پێكه‌وه بوون ، له‌به‌رامبه‌ر كلتورى زیندوكردنه‌وه‌ى زۆنه‌كان كلتورى سڕینه‌وه‌ى زۆنه‌كان ، له ئارادا بووه ، سه‌رۆك بارزانى كلتورى پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه ژیان و سڕینه‌وه‌ى زۆنه‌كان ، خه‌ڵكانى تریش هه‌وێنى كلتورى دابڕان و شه‌ره‌نگێزى و جیابونه‌وه‌و تۆخبونه‌وه‌ى زۆنه‌كان و له‌باربردنى سه‌ربه‌خۆى كوردستانن .
له‌مرۆشدا ئه‌م دوو خواسته واته خواستى شه‌ره‌نگێزى و خواستى ئاشتى و پێكه‌وه بوون به شێوه‌ى جیاجیا هه‌م له نێو كۆمه‌ڵگاو هه‌میش له نێو كه‌سه‌كان ئاماده‌ى هه‌یه ، سه‌رۆك بارزانى و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌دواى كرانه‌وه‌ى زیاترى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئاشتى و ڕێززگرتن له به‌ها ئینسانیه‌كان ده‌گه‌ڕێن ، هه‌رچى بزوتنه‌وه‌ى گۆران و هاوبیره‌كانیه‌تى به دواى داخستنى عه‌قڵ و دروستكردنى دیوارى سیاسى و كلتورى و تۆخكردنه‌وه‌ى زۆنه‌كان و دابڕان ده‌گه‌ڕێن .