عه‌لی باپیر چه‌كدارێكی داعشی به كه‌فاڵه‌ت ئازاد كرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/09/234324324324354545454.jpg)
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێك له زیندانی ئاسایشی سلێمانی ماوه‌ته‌وه، چه‌كدارێكی داعش له‌لایان عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌كه‌فاڵه‌ت ئازادی ده‌كات”.
به پێى زانیارییه‌كانى خواكوڕك ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش ناوى ( رونبین ) كوڕى ( شێخ ئومێد ) كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستانه كه ئێستا هیچ وه‌زیفه‌یه‌كى حزبى نییه له نێو كۆمه‌ڵى ئیسلامى دا ، به‌ڵام په‌یوه‌ندى پته‌وى له‌گه‌ڵ ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌یه”.
ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش له ساڵى ( 2015) له‌گه‌ڵ برایه‌كى په‌یوه‌ندى به ڕێزه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه ده‌كه‌ن و له ساڵى (2016 ) براكه‌ى ده‌كوژرێت و دواتر ئه‌ویش خۆى ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات”.
دواى مانه‌وه‌ى ( رونبین ) له زیندانه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ ماوه‌ى ساڵێك هه‌فته‌ى ڕابردوو به كه‌فاله‌تى ( عه‌لى باپیر ) ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئازاد كراوه”.