وەفا و خۆشەویستی لەم ژنەوە فێر ببن
خواكوڕك
ژنێکی چینی لەبەر وەفاو خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەی دەبێتە پاڵەوانی ناو چیرۆکەکان و لە ڕۆژنامەکاندا وەک نمونەی باڵا ئاماژەی پێ دەکرێت”.
دوای توشبونی شەلەلی تەواوەتی بەهۆی ڕوداوێکەوه هاوسەری بن گبوو کە ژنە چینیەکە دەسبەرداری خۆشەویستی هاوسەرەکەی نابێت و دوای چوار ساڵ بەردەوام شەڕی مانەوەی دەکات”.
ئەو ژنە چینیە وێڕای لەجوڵە کەوتنی تەواوی ئەندامەکانی جەستەی هاوسەرەکەی،ڕۆژانە خواردن دەداتە هاوسەرەکەی ولەڕێگەی جوڵاندنی شەویلگەیەوە بەدەستەکانی،ڕێگری کردووە لە مردنی هاوسەرەکەی،ئەو ژنە دەڵێت خۆشەویستیم بۆ هاوسەرەکەم و وەفام بۆی وایکرد شەڕی مانەوەی بکەم و وێڕای ئەوەی ناتوانێ خواردنیش بجوێ بەڵام من بە دەستەکانم خواردن دەخەمە دەمی و بە دەستەکانم شەویلگەی دەجوڵێنم تا بتوانێ بەردەوام بێت لە ژیان.