عه‌ممار حه‌كیم: بۆ دژایه‌تی كردنی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆم بانگێشتی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان عێراق ده‌كات
خواكوڕك
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، عه‌ممار حه‌كیم بۆ دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بانگێشتی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ده‌كات، به‌ڵام فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێت ئێمه به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه ناكه‌ین”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق” عه‌ره‌فات كه‌ره‌م” پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى عه‌مار حه‌كیم و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ناكات و ده‌لێـ” كاتژمێر 6ى ئێواره كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان عه‌مار عه‌كیم، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى شیعه‌كان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى یه‌كێتى، گۆڕان ، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناكه‌ین، چونكه پێشتر ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و ناشزانین ئه‌جێندارى كۆبوونه‌وه‌كه چییه”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دژایه‌تی ریفراندۆم بێت سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی راشی گه‌یاند” ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندى به ڕیفراندۆمه‌وه هه‌بێت، پێویست ناكات بچینه لای عه‌مار حه‌كیم،، یان بچین بابه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكه‌ین، چونكه ئێمه هه‌ڵوێستى ئه‌و له‌سه‌ر پرسى ڕیفراندۆم ده‌زانین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ش بابه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یى بێت پێش ئه‌وه‌ى عه‌مار حه‌كیم ببینن، ده‌بێت هه‌موومان كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌جێنداى خۆمان دیاری بكه‌ین”.
شایانی باسه پێشتر عه‌ممار حه‌كیم له‌چه‌ندین كۆڕ و ناوه‌ندی جیاوازدا، دژایه‌تی خواستی گه‌لی كوردستانی دربڕی و دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان وه‌ستایه‌وه‌و ئه‌مه جگه له‌وه به‌ده‌ستێكی زایۆنیزم و ئیسرائیل زانی، له‌به‌رامبه‌ر دا ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌لێـ”ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌زانین ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه چی ده‌بێت، چونكه دڵنیاین باسى ڕیفراندۆم ده‌كرێت و لایه‌نه عه‌ربییه‌كان دژایه‌تى ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن”.