یه‌كێتی و گۆڕان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ باسی ریفراندۆم و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

خواكوڕك 

له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ستی پێكردووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایگه‌یاند كه‌ هه‌ردوو حزب بابه‌تی سه‌ره‌كیان، بریتی ده‌بێت له‌ ” ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌” كه‌ پێشتر هۆشیار زێباری گوتی پارتی پرۆژه‌یه‌كی گونجاوی داوه‌ته‌ گۆڕان بۆ كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ سلێمانی ده‌ستی پێكردووه‌، بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌یانه‌وێت بریاری كۆتایی خۆیان له‌سه‌ر به‌شداری كردن و نه‌كردن بده‌ن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان باسی هیچ پرسێكی تر ناكه‌ن، ته‌نها باسی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ن”. 

Back to top button