شاندێک بە سەرۆکایەتیی بارزانی دەچێتە برۆکسل بۆ ریفراندۆم
خواكوڕك
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵا ریفراندۆم رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی باسكردن له ریفراندۆم شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ده‌چێته برۆكسل و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پرسی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن”.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، بارزانی سه‌رپه‌رشتی شاندێك ده‌كات بۆ بروكسل، كه شانده‌كه له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ریفراندۆم، پێده‌هێنرێت، ئه‌م شانده بۆ روونكردنه‌وه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌چێت بۆ ئه‌وروپا”.
هاوکات سادق جەباری، نوێنەری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم به رووداوی راگه‌یاندووه” لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەنجوومەنی باڵای رایفراندمدا، بۆ بە باشی بەڕێوەچوونی ئەنجامدانی ریفراندۆم چەند بڕیارێكی گرنگ دراون، سەرەكیترینیان سەردانیكردنی شاندێكی ئەنجوومەنی باڵای رایفراندۆمە بە سەرۆكایەتی بارزانی بۆ ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا، هه‌روه‌ها سادق جەباری دەڵێت “كات بۆ سەردانەكە دیارینەكرا، بەڵام بە زوویی ئەو سەردانە دەكرێت، چونكە كات هێندە زۆر نەماوە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی، بڕیاریشە لەو سەردانەدا، نوێنەری كەمەنەتەوەیەكان و نوێنەری بەشێك لە حیزبەكانیش بەشدار بن”.
جەباری راشیگەیاند، جگەلەوە هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری ئەوەش درا شاندی دیكەش دروست بكرێت بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی كەنداو بكەن بۆ ئەوە پشتیوانی گشتپرسی بكەن، هه‌روه‌ها گوتیشی”ئەندامەکەی ئەنجوومنی باڵای ریفراندۆم ئەوەشی خستەڕوو، نەجمەدین كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارێزگاری كەركووك و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا وەكو نوێنەری حیزب و حكومەتیش بەشدار بوون.