سێ بڕیار لە یەكێتی و گۆڕانەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەركردایەتیی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو بەپێی راگەیێندراوی كۆبوونەوەكە سێ بڕیار دەركراون:
یەكەم / یەكڕیزیی نیشتمانیی لەسەر پرسە نیشتمانییە چارەنووسسازەكانی خەڵكی كوردستان دروستبكرێ.
دووەم/ دوای ئاساییكردنەوەی پەرلەمان، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی له سنووری كارگێڕی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێندراوەكان ئەنجامبدرێت.
سێیەم/ دروستكردنی هاوپەیمانی ( إئتلاف ) فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان.
لە كۆبوونەوەكەدا عومەری سەید عەلی، عوسمانی حاجی مەحموود، محەممەد تۆفیق رەحیم و ئیسماعیل نامیق لە بزووتنەوەی گۆڕان، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، عیماد ئەحمەد، حاكم قادر حەمەجان، رەفعەت عەبدوڵڵا و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشداربوون.
شایەی گوتنە, ئەوە دووەم كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان گۆڕان و یەكێتییە لەدوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.