سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: هەر کوردستانییەک باوەڕی بە سەربەخۆیی کوردستان نەبێ بیژییە

خواكوڕك
به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ریان به سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، پێی وایه باوه‌ر نه‌بوون به سه‌ربه‌خۆی كوردستان خیانه‌ت”.
بێکەس حەمە قادر جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سۆڕان له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ریان به‌سه‌ربه‌خۆی كوردستان نیه، ده‌لێت هه‌ر كوردستانییه‌ك باوه‌ری به سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌بێ بیژییه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌باره‌ی دژایه‌تی ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆی گوتی ئه‌وه‌ی دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت خائینه”.
پاش بریاردان له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له رۆژی 25ی 9ی ئه‌مساڵ بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌كوردستاندا، له‌نێوان حزبی سیاسی به‌رگاوی بووه به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێی وایه، تا په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، پرسی ریفراندۆم سه‌ركه‌وتوو نابێت، به‌ڵام گۆڕان بۆچوونی جیاواز له‌زاری هه‌ڵسوراوانی پێشان ده‌دات، كۆمه‌ڵیش ده‌یه‌وێت سود له‌مردنی نه‌وشێروان مسته‌فا وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی ده‌نگده‌رانی گۆڕان بۆخۆی رابكێشێت و به‌ڵایه‌وه گرینگ نیه، پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بۆیه هاوشێوه‌ی گۆڕان بۆچوونی ده‌رده‌برێت”.