فوئاد مەعسووم: قاسم سولەیمانی راوێژكاری وەزارەتی بەرگریی عێراقە

 

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی پێشووتر چەندین جار قاسم سلێمانی لەگەڵ سەركردەكانی حەشدی شەعبی لە بەرەكانی جەنگ لە ناوچەكانی ئەنبارو نزیك موسڵ دەركەوتووە, كە ئمەش كاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و دەرەوە لێكەوتەوە لە كاتیكدا ئەمڕۆ سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاندووە، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە وەزارەتی بەرگریی عێراق راوێژكارە.

لە چاو پێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی عوكازی سعودی، لە وەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی ئەوەی كەی قاسم سولەیمانی لە پۆستی راوێژكاری وەزارەتی بەرگریی عێراق دووردەخرێتەوە؟ فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق رایگەیاندووە: “قاسم سولەیمانی راوێژكارە، نەك فەرمانبەری هەمیشەیی، ئێمە راوێژكاری ئەمریكی، فەرەنسی، توركی و ئێرانی-مان هەن، دەبێت سوود لە ئەزموونەكانیان وەربگرین، هەروەها لیژنەیەكی هاوئاهەنگی چوارقۆڵیش هەیە و لە عێراق، ئێران، سووریا و رووسیا پێكهاتووە”.

لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەدا لەبارەی دەستوەردانی توركیا لە كاروباری عێراقدا، فوئاد مەعسووم گوتوویەتی: هەر كاتێك شەڕی موسڵ تەواوبێت، ئەوا داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكۆماری توركیا دەكەن هێزەكانیان بكشێننەوە، بەتایبەتی دوای لەنێوبردنی داعش لە عێراق و نەمانی هەڕەشەكان لەسەر توركیا، هیچ پاساوێك بۆ ئاسایشی نەتەوەیی نامێنێتەوە.

قاسم سولەیمانی فەیلەقی سوپای قودسی ئێرانە كە سوپای قودس یەكێكە لە 5 باڵەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كە بەرپرسیارێتی چالاكییەكانی دەرەوەی سنووری ئێرانی لەئەستۆیە. ئەو هێزە لە سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران پێكهێنرا و ئامانجی سەرەكی ئەو هێزە چالاكی بوو لەنێو خاكی عێراقدا، ئێستاش هێزەكە رۆڵی كارای هەیە لە شەڕی حەلەب و پشتگیری سوپای بەشار ئەسەد دەكات.

 

Back to top button