پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو:دەرفەتێك بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان هەیە نابێت لە دەست بدرێت

خواكوڕك
پرسی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەر بەخۆی چەندین هەنگاوی بڕیوە بە تایبەت دوای ئەوەی سێ‌ كۆمیتە بۆ ئاستی ناوخۆی كوردستان و ناوچەیی و جیهانی پێكهێنرا, پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت دەرفەتێك هاتۆتە پێش بۆ راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان نا بێت لە دەست بدرێت.
بەهار عەبدلڕەحمان پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی و بریاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت:” لایەنەكان پێویستە بە وریایی مامەلە لەگەڵ قۆناخەكەدا بكەن, چونكە قۆناخەكە هەستیارە لە روانگەی ئەوەی كە فرسەتێك هاتۆتەوە پێشەوە وە لە ناوخۆش كێشەی لە نێو حزبەكاندا هەیە, كە دەبێـ ناكۆكیە چارەسەر بكرێت, دەرفەتەكە لە دەست نەدرێت.

ئەو پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی لە بارەی ئەو بۆ چونانەی كەدەلێن دەوڵەتی كوردستان بۆ كوردستان خراپە گوتی:” ئەم قسانە هۆكاری دەرەكی و ناوخۆی لەپشتەوەیە بۆیە وا دەلێن”

 

Back to top button