كانون دوو جۆر كامێرای كوالیتی بەرز دەخاتە بازاڕەوە

خواكوڕك
كۆمپانیای كانون دوو جۆر كامێرای دیكە دەخاتە بازارەوە كە بە (٦ دی مارك ٢) و (ریبیل ئیس ئیل ٢) ناسراوە، بەڵام هەریەكەیان لەویتریان جیاوازترە و شێوازی وێنەگرتنی وەك كوالیتی 4k وایە.

كامێرای “٦ دی مارك ٢”ی نوێ نرخەكەی بە هەزار و ٩٩٩ دۆلاری ئەمریكییە كە لە مانگی داهاتوو دەخرێتە بازارەكانی جیهانەوە، ئەم جۆری كامێرایە ٢٦.٢ مێگا پێكسڵە لەڕووی جۆرەكانی تری كانونەوە لەپێشترە و دیقەی وێنەكانی ڕوونتر و جوانترە.

شاشەی كامێراكەی لە جۆری LCD و بۆ هەموو جۆرە كەش و هەوایەك بەكاردێت و دەتوانرێت ببەسترێت بە خەتی ئینتەرنێتەوە و جی پی ئێسی تێدایە.

كامێرای “ریبیل ئیس ئیل٢ ” نرخەكەی لەویتر هەرزانترە كە ٥٤٩ دۆلاری ئەمریكییە و ٢٤.٢ مێگا پێكسڵە، شاشەكەی لەمسییە و بلوتوس و وای فای و NFC تێدایە. ئەم دوو جۆرە كامێرایەی كانون ڤیدیۆی 4Kتێدا نییە، لەكاتێكدا دەتوانیت بە دیقەی١٠٨٠p ڤدیۆی پێ تۆمار بكەیت.

Back to top button