راوێژكارێكی عەلی باپیر داوای داخستنی پارتی دەكات

خواكوڕك
راوێژكارێكی عەلی باپیر لەنووسینێكیدا داوای داخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و دەڵێت، لەهیچ شوێنێك پارتی دیموكراتی كوردستان پێگەی جەماوەری نەماوە و تەنها لەو شوێنانە دەنگی هەیە كە زیندان و چەكداری هەیە.
هەر ئەمرۆش كۆمەڵی ئیسلامی لەرێگای عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند “ئەگەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیه ‌بێت ‌و حكومەت هیچ پلانێكی نەبێت بۆ باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان ئەوا وەك كۆمەڵی ئیسلامی لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان زۆر بە ئاسانی بڕیار دەدەن و لەحكومەت دەكشێنەوە”.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەی میدیاكان، عەلی باپیر زیاتر لە چەندین جار داوای بینینی سەركردەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووە، بەڵام لەلایان بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان داواكاریەكەی رەتكراوەتەوە.
سەرچاوەی میدیاكان باس لە دۆخی گۆشەگیربوونی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن و دەڵێن گۆشەگیربوونی كۆمەڵی ئیسلامی لەهاوكێشەی نوێی سیاسەتی كوردستاندا بەتەواوی ئەو حزبەی دابەشی سەر دوو بەرە كردووە. هەندێكیان رەخنەی تووندیان لە هەڵوێستەكانی ئەو حزبە گرتووە لەماوەی رابردوو، كە بۆتە واجهەیەكی دژایەتی حزبێكی دیاری كراو لەپێناوی بەرژەوەندی حزبێكی تر، ئەمەشە وای لە كۆمەڵ كردووە لەئێستادا هیچ لایانێكی سیاسی حیساب بۆ كۆمەڵی ئیسلامی نەكەن.
سەرچاوەیەك كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت دەڵێت بەس ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی كە لەپێناوی پارتی و بارزانی لەبەرەكانی جەنگن و ئامادەی گیانفدای كوردستانن، بەقەدەر پێگەی جەماوەری دوو حزبی وەك كۆمەڵی ئیسلامین. هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەڵێت چەند كەسێكی مشەخۆری وەك مەسعود عەبدولخاڵق، كە هەم مانگانە ملیۆنێك دینار لە دەزگای زانیاری وەردەگرێت، هەم وەك راوێژكاری ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی مانگانە دوو ملیۆن دینار وەر دەگرێت، دێنە سەر شانۆی میدیاكانیان و دەیانەوێت حەقی مووچەكانیان بۆ بكانه‌وه‌. قسەیەك دەكات لەخۆی گەورەتر، كە هەموو كەس دەزانێت كۆمەڵی ئیسلامی ئاستی قسەكانی چەندە، چونكە چاوەكان پێگەی پارتی لە رۆژئاوای كورستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و باكوری كوردستان و باشوری كوردستان دەبینێت كە پارتی چ قەبارەیەكی جەماوەری هەیە. بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری داوە نەبینێت بەكوێری بمێنێتەوە هەروەك چۆن ئێستا بەگوێری لە سیاسەتی نەوشێروان مستەفا سفر بەدەست هاتە دەرەوە هەرواش دەمێنێتەوە.

Back to top button