مانچستەر یونایتد لوكاكوی گواستەوە

خواكوڕك
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، یاریزانی گۆڵكاری بەلجیكی، رۆمێلو لوكاكوی بردە ریزەكانییەوە.
لە روونكردنەوەیەكدا كە لە ماڵپەڕی یانەی مانچستەر یونایتد بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە بەمەبەستی گواستنەوەی رۆمێلو لوكاكو، لەگەڵ یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی، گەیشتوونەتە رێككەوتن.

لە روونكردنەوەكەدا بڕی گرێبەستی گواستنەوەی لوكاكو بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام میدیای بەریتانی بڵاویكردووەتەوە كە یانەی مانچستەر یونایتد بڕی ٧٥ ملیۆن پاوەند لەبەرامبەر گواستنەوەی لوكاكودا دەدات بە یانەی ئیڤەرتۆن.

لوكاكو لە ٥٩ یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیكا، ٢٣ گۆڵی تۆماركردووە و لە وەرزی رابردووشدا لە پریمیەر لیگ، لە ٣٧ یاریدا ٢٥ گۆڵی تۆماركردووە.

 

Back to top button