ئه‌مڕۆ مام جه‌لال سه‌فه‌ری تاران ده‌كات
خواكوڕك
به‌پێی هه‌واڵی میدیا فه‌رمیه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ (جه‌لال تاڵه‌بانی) سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) سه‌ردانی تاران ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه هه‌واڵییه‌كان له كانه‌ڵه‌كانی سه‌ر به (ی.ن.ك) ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه (مام جه‌لال) سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) سه‌ردانی ووڵاتی ئێران ده‌كات و سه‌ردانه‌كه‌ش له سه‌ر داوای گه‌وره به‌رپرسانی ووڵاتی ئێران بووه و له پێشووشدا ئاماجه‌كاری بۆ كراوه بۆ سه‌ردانه‌كه، سه‌ردانه‌كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و له تارا چاوی به چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” له ئێستادا سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) باری ته‌ندرووستی جێگیر نیه پاش ئه‌وه‌ی لە ١٨ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٢ دووچارى جەڵتەیەک بوو و بۆ چارەسەرکردنى بارى تەندروستیى ڕەوانەى ئەڵمانیا کرا. لە ١٩ى تەمووزى ٢٠١٤ و دواى نزیکەى ١٩ مانگ مانەوەى لە نەخۆشخانەکانى ئەڵمانیادا گەڕایەوە بۆ سلێمانى، له ئێستاشدا سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌كات بۆ ئێران.