پله‌ی گه‌رما چی لێدێت.؟ كه‌شناسی پێشبینی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له‌ شاره‌كانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی کەشوهەوای ئبۆ ەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی راگه‌یاند.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ، ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترینیش ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤٢ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤٢ بە ٢٤ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٨ پلە بە ٣٣ پلە دەبێت.

سه‌باره‌ت به‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ کەشناسی هەرێم رایگه‌یاندوه‌” ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٣ پلە و نزمترینیش ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٤١ پلە بە ٣١ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ٤٢ بە ٢٤ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٤٨ پلە بە ٣٤ پلە دەبێت.

Back to top button