نێچیرڤان بارزانی به‌ژدار ده‌بێت له‌ كۆنگره‌ی پتڕۆڵی جیهانی له‌ ئیستامبۆڵ

خواكوڕك

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 22ه‌مین كۆنگره‌ی پتڕۆڵ له‌ جیهان  له‌ ئیستامبۆڵ به‌ڕێوه‌بچێت، و شاندێكی بالای هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌شدرابن له‌ كۆنگره‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 9/7/2017 كۆنگره‌ی پتڕۆڵ له‌ جیهان له‌ شاری ئیتامبۆڵی توركیا ئه‌نجامده‌درێت و بڕیاریشه‌ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربێت له‌ شاندێكی باڵا له‌ كۆنگره‌كه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان” كۆنگره‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوون و به‌شداریكردنی چه‌ندین گه‌وره‌ كۆمپانیایی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چیت و له‌ نێو كۆنگره‌كه‌ باس له‌ چه‌ندین پرسی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ وزه‌ ده‌كرێت.

Back to top button