گوێز چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌م خوێنی

خواكوڕك

داری گوێز دارێکی جوانەو ھەندێ جار درێژایی دەگاتە ٢٠ مەتر، لە ناو گوێزدا مادەکانی وەک پڕۆتین و ڤیتامین و شه‌كر و چەوری ھەیە. رێژەی بوونی مادەی فوسفۆڕ کە مادەیەکی گرنگی خواردنە، لە ناو گوێز ، وەک رێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و هێلكه‌. گەڵاو و پێستی گوێز خوێن پاڵاوتە دەکات.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان:-

  1. بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گه‌ده‌ و لەنێوبردنی کرمی گه‌ده‌.
  2. بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوکەڵکوەرگرن.
  3. ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن.
  4. کاتی زک ئێشە، گوێز بخۆن.
  5. مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن.
  6. خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەھێزبوونی مێشک.
Back to top button