مۆراتا كۆتایی به گه‌مه‌كه هێنا و بڕیاری كۆتایی خۆیدا له ریال مه‌درید
خواكوڕك
پاش چوونی یاریزانی به‌لجیكی (لۆكاكۆ) له یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنه‌وه بۆ یانه‌ی مان یوناتید، ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ریال مەدرید لە پەیوەندیكردن بە خولی ئینگلیزی بێ هیوا دەبێت و مانەوەی خۆی لە ریزەكانی شانه‌ی قه‌ڵای سپی دووپات دەكاتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمرۆیدا بڵاوی كردەوە” مۆراتا كاتێك زانیویەتی یانەی مانچستەر یونایتد بەفەرمی بۆندی لەگەڵ رۆمیلۆ لۆكاگۆی بەلجیكی واژۆ كردووە لەریزی ئەو یانەیە بێ هیوا بووە، بڕیاری داوه پێشبڕێ بكات له‌گه‌ڵ بنزیمه و شه‌ڕی یاریزانی سه‌ره‌كی بكات لگه‌ڵ یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه، بڕیاری مانه‌وه‌ی له قه‌ڵای سپی داوه،هه‌ر چه‌ندیشه له پێشووجا حه‌زی له‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندی بكات به خولی ئینگلیزی و یانه‌ی شه‌یتانه سوره‌كانه‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وا بریارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو یانەی ریال مەدرید گەشت بكات بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و دەست بە ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێ بكات ، مۆراتاش بۆ ئەم مەبەستە خۆی ئامادە دەكات و له‌گه‌ڵ یانه‌كه سه‌فه‌ر ده‌كات.