هۆكارێكی نوێی پشت ئێشه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ مرۆڤه‌كان هه‌یانه‌ و پێی نازانن

خواكوڕك

لە تازه‌ترین توێژینەوەی کەنەدیدا دەرکەوتووە”كه‌ رێژەیەکی بەرچاوی مرۆڤ خوارییەک لە بڕبڕەی پشتیاندا ھەیە و ئەوەش ھۆکاری ئازاری پشتە.

لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی (سایمۆن فرەیسەری کەنەدی) ئەنجامدرا نزیکەی (١٤٠) کەس بەشدارییان کرد کە ئازارێکی زۆر لە پشتیاندا ھەبوو و پشکنینی ورد بۆ بڕبڕەی پشتیان کرا، دەرکەوت ھەندێک لەو کەسانە خوارییەک لە بڕبڕەی پشتیاندا ھەبوو و ئەوەش ھۆکاری ئازاری پشتیانە و بڕبڕەکانیان بەباشی ناتوانن کێشی کەسەکە ھەڵبگرن.

ھاوکات ئەو زانایانەی کە باوەڕیان بە بیردۆزی پەرەسەندن ھەیە پێیان وایە” ئەو تایبەتمەندییە لە شیمپانزییەوە بۆ مرۆڤ ماوەتەوە و لێکچوون لەنێوان ئەو کەسانە و ئەو جۆرە ئاژەڵەدا ھەیە، بەڵام ئەوانی تر پێیان وایە کە مرۆڤ لە لەدایکبوونەوە تووشی ئەو حاڵەتە دەبێت و ئاساییە.

Back to top button