بەپەلە: هێزێكی دژەتیرۆری یەكێتی دەوروبەری بەنداوی دەربەندیخانیان كۆنترۆڵ كردووە

خواكوڕك

چه‌ند چه‌كدارێك له‌ گوندی عه‌لی خاله‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قوڕه‌توو له‌ گه‌رمیان بڵاوبۆنه‌ته‌وه‌. په‌یامنێرمان له‌ زاری خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌وه‌ پێیراگه‌یاندین كه‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ هێزێكی چه‌كداریان بینیوه‌ له‌ناوچه‌كه‌ سوراونه‌ته‌وه‌ و گومانی گرووپی سه‌ر به‌داعشیان لێده‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی پەیامنێرەكەمان باس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر یەكێتی ده‌كه‌ن له‌ده‌وروبه‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو.

ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك گرووپی چه‌كداری سه‌ر به‌داعش دزه‌یان كردۆته‌ ده‌وه‌روبه‌ری گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر چه‌ند كه‌سێكیان له‌و گرووپانه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و كوشتوویانن. ئه‌م دۆخه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری له‌ نێودانیشتوانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ دروست كردووە.

Back to top button