پارتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ رێكه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌

خواكوڕك 

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی ریفراندۆم دیاری كرا، دۆخی كوردستان به‌ئاراسته‌ی یه‌كرێزی هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت پارتی و گۆڕان به‌دیاری كراوی و كۆمه‌ڵ و پارتی، به‌ره‌و رێكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌لێت، هه‌ر سێ هێز له‌سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نزیك بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مێكانیزمی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان چۆن لای پارتی بێ مه‌رج ده‌بێت، ئه‌وهاش لای گۆڕان و كۆمه‌ڵیش بێ مه‌رج ده‌بێت، بۆیه‌ له‌ئێستادا وه‌ك مه‌بده‌ئ، هه‌رسێ حزب كه‌ له‌ئێستادا وه‌ك پێشینه‌ی كاره‌كانیان، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ 25ی 9ی ئه‌مساڵ، رازین، به‌ڵام كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له‌نێوان ( پارتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ) به‌بێ مه‌رج ده‌بێت”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان تا راده‌یه‌ك نزیك بوونه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌و باره‌یه‌وه‌ش ئه‌مرۆ عه‌لی حوسێن، بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و كوردستانییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند پارتی پێشوازی ده‌كات له‌ راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان”.

هه‌رچی سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕكه‌ ده‌لێـ” پارتی و كۆمه‌ڵ نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ رێكه‌وتن، له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی و گۆڕانیش مه‌بده‌ئیه‌ن، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی هاوبه‌ش نزیك ده‌بنه‌وه‌، كێشه‌ی مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر كاڵتر ده‌بێته‌وه‌، به‌مه‌ش پارتی و گۆڕان خه‌ریكه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێكده‌كه‌ون، له‌سه‌ر ئیستمراری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی شورا رای به‌رده‌وامی دا و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان وه‌ك خۆیان ده‌گه‌رێنه‌وه‌، ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وله‌ویه‌تی كاری هه‌موو هێزه‌كان ده‌بێته‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ و قه‌یرانی دارایی”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شلێـ” یه‌كه‌م كاری په‌رله‌مانی كوردستان، بریتی ده‌بێت له‌ كاركردن له‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌شداری كردنی كۆمه‌ڵ و گۆڕان له‌ كۆمیته‌كانی ریفرامدۆم، ئه‌گه‌ری پێشنیاری گۆڕان و كۆمه‌ڵ هه‌یه‌ بۆ فره‌وان بوونی كۆمیته‌كانیش، ده‌لێت ئه‌وله‌ویه‌تی كاری هه‌موو حزبه‌كان پاش كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێته‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌كوردستاندا”.

Back to top button