سکای پرێس:هەواڵگری ئەمریکا گڵوپی سەوزی بۆ بارزانی هەڵکردووە
خواكوڕك
لە ڕاپۆرتێکدا ئاژانسی سکای پرێسی عێراقی لە سەرچاوەیەکی ئەمنی سەربە cia دەستی خستووە، ئاماژەی بە پرسی سەربەخۆیی کوردستان و هەوڵە دیبلۆماسیە نهێنی و کاریگەرەکانی بارزانی کردووە تایبەت بە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان و تیشکیشی لەسەر هاوڕایی و ڕەزامەندی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا داناوە”.
هاوکات ڕاپۆرتەکە باسی لە پشتگیری وڵاتانی عەرەبی کردووە لەو پرسەو ڕایگەیاندووە کە زۆرینەیان هاوکاری پڕۆژەکەن”.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کەناکۆکی و دژایەتی ناوخۆیی هەندێک هێز تەنها شەڕی پێشوەختەی هەڵبژاردن و داواکردنی پۆستەو دەشزانن بارزانی لە هەنگاوی سەربەخۆیدا سەرکەوتووە.