ئێران وڵاتی بێهۆشانە
خواكوڕك
لە دواین ئاماری تایبەت بە بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی کەسەربە دەسەڵاتی ئێرانە ڕایگەیاند کە نزیکەی سێ ملیۆن ئێرانی گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکانن.
ئەو ژمارەیەش وەک ئەو ڕێکخراوە حکومیە خستویەتیەڕوو ئاماژەن بۆ کەمبونەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لەو وڵاتە.
بەڵام گومان لەو داتایانەی ئەو ڕێکخراوە حکومیە دەکرێت و هەندێک پێیان وایە ئەو ژمارانە درۆیەکی گەورەن و ڕێژەکە لەوە زیاترە،لەو بارەوە پەروێز ئەفشاری وتەبێژی کۆمەڵەی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان ئەو داتاو ژمارانە بە ناڕاست ناو دەبات و پێی وایە لە ئێسادا ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە و ڕێژەی بەکارهێنانی ئەو مادانە لە ئێران سەد لە بیست تا سی هاوڵاتیانن.