ترەمپ بۆ سوپا:لە ئێرانیەکان بدەن

خواكوڕك
 
ڕۆژنامەی واشنتن فری بیکۆنی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی پلەداری سەربازی ئەمریکاوە کە نەیویسووە ناوی بڵاو بکرێتەوە ئەوەی خستۆتە ڕوو کە سەرۆکی ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ وەزارەتی بەرگری و سەرۆکایەتی سوپاو جەنڕاڵە ئەمریکیەکان هەڵکردووە کە لە کاتی مەترسی کەوتنە سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە سوریا ئەوا دەست بەجێ بەهێز لە ئێرانیەکان و گروپە چەکداریە هاوڕاکانیان بدەن.
 
پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئێران و داعش هاوشێوەی یەکن و پێویستە لە ناوچەکە ڕوبەڕویان بینەوە..
Back to top button