فازل میرانی سه‌ردانی عه‌لی باپیری كرد

خواكوڕك 

فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ولێر كرد و له‌ئێستادا له‌كۆبوونه‌وه‌دان”.

پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی كۆمیته‌ی باڵای ریفراندۆم، فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد، له‌ هه‌ولێر و له‌ئێستادا له‌كۆبوونه‌وه‌ دان”.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك فازل میرانی به‌مه‌به‌ستی ناردنی ئه‌ندام بۆ كۆمیته‌ی ریفراندۆم، سه‌ردانی عه‌لی باپیری كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر پێشنیار كرابوو، كه‌ فازل میرانی سه‌ردانی عه‌لی باپیر بكات، ئه‌م پێشنیاره‌ له‌لایان ره‌نج سه‌نگاوی رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی رووداو بوو له‌دیمانه‌یه‌كدا، فازل میرانیش به‌ڵێنی دا سه‌ردانی عه‌لی باپیر بكات.

Back to top button