سۆران سێوكانی: بزووتنەوەی گۆڕان لەجنێودان پێشی دەوڵەتە فاشیلەكانی داوەتەوە
خواكوڕك
دوای دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان, كلتوری جنێو دان و لێدان لە بەها پیرۆزەكانی هاتە نێو كایەیی سیاسی بزووتنەوەكە, كە بە هۆیەوە درزێكی گەورە كەوتە نێو ریزەكانی حزبە سیاسیەكان, هەروەها ئەم شێوازە لە گفتوگۆكردنەی ئەندامان و لایەنگرانیان كایگەری هەیە لەسەر بچوكبوونەوەی قەبارەی گۆڕان. چاودێرێكی سیاسی، ئاماژە بەوە دەدات كە دوای نەوشیروان مستەفا، دۆخی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەگەری گۆڕانكاری نادیاردایە.
سۆران سێوكانی، چاودێری سیاسی لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: “بزووتنەوەی گۆڕان لەجنێودان پێشی دەوڵەتە فاشیلەكانی داوەتەوە، هەرچی بێتە بەردەمی جنێوی پێ دەدات، لە یەكێتییەوە بیگرە تا پارتی و ئێستاش یەكگرتوو، ئێستا هەموو هەولەكانیان خستۆتە گەر ئەم كلتووری جنێودانە لە شەقام و تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)ەوە تا سایتە بێ دایك و باوكەكانەوە، بۆ سەر تیڤییەكان ییگوازرێنەوە، ئەوان دەیانەوێت یەكێتی بخەنە بەردەم نەشتەگەری ئیرهابی فكری و خستویانەش، دەشیانەوێت پارتی و یەكگرتووش وا لێ بكەن، بەڵام پێیان ناكرێت، چونكە پارتی وەك حزبەكانی دیكە نییە”.
ئەو چاودێرە سیاسییە، ئەوەشی خستەڕوو: “گۆڕان لە جنێودان پاشەكشە ناكات، ئێستاش هەست بە دۆڕان و شكست دەكات، بۆیە پەنا دەباەتە بەر هێرش، ئەگەر پرسی ڕیفراندۆم و گرفتە ناوخۆییەكان نەبوایە، گۆڕان لەمێژە بوو توابویەوە، چونكە گۆڕان لەدوای نەوشیروان مستەفا، هێشتا دەمی خۆی نەگرتووە، لە هەر ئەگەرێكدا وەك حزبەكانی دیكە بەتایبەت پارتی و یەكگرتوو خۆی ناگرێت، چونكە دامەرزاویی نییە”.