ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی داعش پەنجا ملیار دۆلاری پێویستە
خواكوڕك
“نەجیبە نەجیب ” سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی دەستی داعش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا ڕونكردنەوەی لەبارەی زیانەكان داو ڕایگەیاند ” بودجەی گشتی تەرخان كراوی حكومەتی عێراق بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكانی جەنگی داعش نزیكەی (200) ملیار دینار دەبێت و ئێمەش (50) ملیار دۆلارمان پێویستە “.
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنەوەی ئاوەدانكردنەوەی موسڵ ” نەجیبە نەجیب ” ڕاشیگەیاند ” قۆناغی یەكەم بریتی یە لە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە بۆ ئەو مەبەستەیش لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران پێكهێنراوە و دەستی بە كار كردووە كاری یەكەمیشیان پاككردنەوەی پاشماوەكانی جەنگی داعشە وەك هەڵگرتنەوەی بۆمبی چێنراو گواستنەوەی ئوتۆمبێلە تەقێنراوەكان و خانووە داڕوخاوەكان “.
هەروەها گوتی ” هەرلە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیان لێكەوتووەكان ، وەزارەتی پلان دانانی حكومەتی عێراق پلانێكی تۆكمەی داڕشتووە بۆ ئەنجامدانی چەندین كۆنفرانس لە نێوان وڵاتانی ناوچەكە بۆ بەدەستهێنانی قەرزی نێودەوڵەتی بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە و حكومەتی كوێت بڕی (100) ملیار دیناری خستووەتە سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عێراق